Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the ultimate-addons-cf7 domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /htdocs/wp-includes/functions.php on line 6114
کوردستان لە نەقشە و کارتۆگرافیی کۆندا – بەشی ٥ - ماڵپەڕی ئازاد سەڵواتی

کوردستان لە نەقشە و کارتۆگرافیی کۆندا – بەشی ٥

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و دوا بە دوای بە دیجیتاڵی بوونی ئارشیوە گرینگەکانی دونیا، زانیاری لە مەڕ جێ و واری کورد زیاتر ئاشکرا دەبێ. ئیتر دۆست و دۆژمن دەبێ باوەڕ بە ڕەسەنایەتی ئەو گەلە پرش و بڵاوە بێنێ و ڕیز لە مافی خۆجێیەتی و خاوەندارێتی خاک و وڵاتیان بگرن.

لێرەدا بەشی پێنجەمی ئەو نەقشانە بڵاو دەکەمەوە کە بە شێوەیەک ناو یان جێ کوردستانیان پێوە دیارە. ئێوەش دەتوانن بە سەربەستی ئەو نەقشانە بڵاو بکەنەوە. بەو مەرجەی کە هیچ لۆگۆیەک یان نووسراوەیەکی لە سەر دانەنن و ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکەن.

تێبینی : بۆ بینینی نەقشەکە لە ئەندازەی سەرەکی خۆیدا دەتوانن لە سەر وێنەکە کرتە بکەن، هەتاکو ڕاستەوخۆ بتانباتە سەر نەقشە و سایتی بڵاۆکەر.

===========================================

تیتری نەقشە : فورات و دیجلە

ساڵی کێشانەوە : ١٧٧٩

شوێنی بڵاو بوونەوە : پاریس – فەرانسە

ناوی نەقشەکێش : ژان باپتیست بوورگینیۆن دانڤیل & گیوم نیکۆلاس دولاهایێ

 

نەقشەی کوردستان

 


 

تیتری نەقشە : نەقشەی گورجیستان، ئەرمەنستان و کوردستان

ساڵی کێشانەوە : ١٨٥٤

شوێنی بڵاو بوونەوە : بێرلین – ئاڵمان

ناوی نەقشەکێش : هێنریچ کیپێرت & دیەتریچ ڕەیمێر & کارێل ڕیتێر

 

 


 

تیتری نەقشە : تورکیە لە ئاسیا

ساڵی کێشانەوە : ١٨٨٢

شوێنی بڵاو بوونەوە : لەندەن – بریتانیا

ناوی نەقشەکێش : وێ. جی. بلاکی

 

نەقشەی کوردستان

 


 

تیتری نەقشە : ئاناتۆلیا یان ئاسیای بچووک

ساڵی کێشانەوە : ١٧٤٧

شوێنی بڵاو بوونەوە : لەندەن – بریتانیا

ناوی نەقشەکێش : ئێمانۆئێل بۆئێن

نەقشەی کوردستان

 


 

تیتری نەقشە : وڵایەتەکانی مەملەکەتی عوسمانی

ساڵی کێشانەوە : ١٨٩٣

شوێنی بڵاو بوونەوە : تورکیە

ناوی نەقشەکێش : نەناسراو

 

نەقشەی کوردستان

 


 

تیتری نەقشە : نەقشەی بڵاو بوونەوەی زمانی تورکی

ساڵی کێشانەوە : ١٠٧٥

شوێنی بڵاو بوونەوە : بەغداد

ئەم نەقشەیە لە لایەن محمود بن الحسين بن محمد الكاشغري یەوە لە کتێبی دیوانی لوغاتی تورکیدا بڵاو کراوەتەوە. لەو نەقشەیەدا ناوی سەرزەوی کوردەکان (ارض الاکراد) لە بەشی خوارەوە لە گەڵ سەرزەوی دیکە ئاماژەی پێ کراوە.

 

نەقشەی کوردستان

 

سەبارەت kurdazad