پێشکەوتن حەوتوونامەیەکی ڕامیاری، کۆمەڵایەتی و وێژەیی بوو کە لە ساڵی ١٩٢٠ بە زمانی کوردی لە سلێمانی دەرچووە.
لە دوای دورخستنەوەی شێخ مەحمود بۆ هندستان لە ساڵی١٩١٩ و گرتنەدەستی دەسەڵات لە شاری سلێمانی لەلایەن ئینگلیزەکانەوە، حاکمی شار مێجەرسۆن حەوتوونامەی پێشکەوتنی بە زمانی کوردی دەرکرد.
ئەم ڕۆژنامەیە تا ٢٧ی ژوییەی(جوولای) ١٩٢٢ بەردەوام بووە و ١١٨ ژمارەی لێدەرچوو.
حەوتوونامەکە زۆر گرینگی بە پێشخستنی زمانی کوردی داوە. بە فەرمانی میجەرسۆن گۆشەیەک دانراوە بۆ ئەو نووسەرە کوردانەی، بە کوردییەکی پاراو دەیاننووسی. هەر نووسەرێک بە کوردیی پاراو وتارەکەی بنووسیایە ٢٠ ڕوپییە پاداشتی وەرگرتوە.!
ئەمین زەکی بەگ، لە کتێبی خولاسەی تەریخی کوردوکوردستان، دەڵێت(میجەرسۆن زمانێکی زۆر باشی کوردی زانیوەو ئەمەش رەنگدانەوەی لەسەر ڕۆژنامەکە هەبوە.!)
لێرە دەتوانن ١١٨ ژمارەکەی ڕۆژنامەی پێشکەوتن دابەزێنن :
سەرچاوە :