بانگی کوردستان حەوتوونامەیەکی زانستی، کۆمەڵایەتی، وێژەیی، نەتەوەیی و سەربەخۆ بووە کە بە سێ زمانی کوردی، عەرەبی و تورکی بە شێوەی حەفتانە لە شاری سلێمانی دەردەچوو.
یەکەم ژمارەی لە ڕۆژی ٢ی ئاگۆستی ١٩٢٢ دەرچووە.
خاوەنی ئیمتیاز و بەڕێوبەرەکەی موستەفا پاشا یا موڵکی بووە. سەرنووسەری بەشی کورد و فارسی، عەلی کەماڵ و م. نووری و سەرنووسەری بەشی تورکی، ڕەفێق حیلمی بووە.
دوای چاپکردنی چواردە ژمارە لە سلێمانی، بەشێک لە ژمارەکانی ڕۆژنامەکە لە بەغدا چاپکران.
لەدوای گەڕانەوەی شێخ مەحموود لە ھیندستان، ڕۆژنامەکە بووە زمانحاڵی حکوومەتەکەی شێخ مەحموود.
لێرە دەتوانن ١٤ ژمارەی حەوتوونامەکە و ٣ نۆسخەی بێ ژمارەی دیکەی دابەزێنن :