تێلێگرام[تێلێگراف] لە نوێنەری بریتانیاوە بۆ کابینە: دەورییە کوردەکان لە ڕەزاییە قۆڵبەستێکیان پێیە کە لە سەری نووسراوە “جومهوریە کوردستان” (کۆماری کوردستان).

نهێنی

ئەم تێلێگرام[تێلێگراف]ە گرنگییەکی ئەمنی زۆری هەیە و پێویستە لەلایەن وەرگری ڕێگەپێدراوەوە ڕابگیردرێت و بڵاو نەکرێتەوە.

[بە ڕوونی]

نێردراوە بۆ کابینە

لە تەورێزەوە بۆ تاران

کونسوڵی گشتی بەریتانیا بە وەکالەت.

ژمارە ٢ تۆمارکراوە.

٢٣ی فێڤرییەی ١٩٤٦.       ر. ٢.٢٣ ی دوانیوەڕۆ  ١١ی مارسی ١٩٤٦.

 

دووبارەبووەوە لە نووسینگەی دەرەوە ژمارە 3 تۆمار کراو

کرماشان بێ ژمارە تۆمار کراوە

بەغداد

ک ک  ک ک

ڕاپۆرتی بارودۆخ

دوو سەرچاوەی جیاواز کە پەیوەندییان بە دیموکراتەکانەوە هەیە، گۆزارشیان داوە کە حکومەتی نیشتمانی بیر لەوە دەکاتەوە کە لە ٢ی مارس دا مانگرتنی گشتی وەک ناڕەزایەتییەکی سەرتاسەری لە دژی پاشەکشەی ڕووسیا ڕابگەینێت. داواکارییەک کە خواستی یەکدەنگی گەلی ئازەربایجان بۆ مانەوەی سوپای سوور دەردەبڕێت، دەخرێتە بەردەم حکومەتی سۆڤیەت. بەڵام حکومەتی نیشتمانی لەسەر ئەم بابەتە دابەش بووە.

٢. کوردستان.

هیچ هەواڵێکی جێی متمانە لە ڕەزایە و میاندوئابەوە نییە. ماوەی دە ڕۆژە قازی موحەمەد لە تەورێزە و پێدەچێت تا ئێستا لەگەڵ جەعفەر پیشەوەری نەگەیشتبێتە ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی خاکی کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دیموکراتەکان [مەبەست دەسەڵاتی ئازەربایجانە].

قازی موحەمەد جیپێکی پێیە کە ئاڵای کوردستانی لەسەرە. چەند ئەفسەرێکی کورد بە بەرگی نیزامییەوە لەگەڵیدان.

 

٣. سه ڕچاوەیەکک گوزارشی دا کە کوردەکان هێزێکی 20 کەسییان وەکو بازگەیەکی سۆمبۆلیک له ڕەزایه جێگیر کردوە، بەڵام هەڵبژاردنی حکومەتی شارەوانی بۆ دانیشتوانی ئازەڕبایجانیی شارەکە جێدەهێڵن. ڕێبوارێکی تریش ڕایدەگەیەنێت کە دانیشتوانی ڕەزاییە ڕۆژانە چاوەڕوانی پێکدادان لەنێوان کورد و دیموکراتەکان دەکەن. پێدەچێت هەموو ناوچەکانی دەوروبەری ڕەزاییە بە تەواوی لەژێر دەسەڵاتی کورددا بێت. عومەر خانی شکاک بە وەزیری جەنگی حکوومەتی کوردستان دەستنیشان کراوە و ڕەشید بەگی هەرکی وەک فەرماندەی گشتی و زێرۆ ئاغا وەک فەرماندەی جەندرمە. هەندێک لەو جەندرمانە کە پێشتر لە خزمەتی فارسدا بوون خۆیان لە ژێر فەرمانی زێرۆخان دا تۆمار کردوە و مانگانە ١٢٠ تمەنیان پێدەدرێت.

دەورییە کوردەکان لە ڕەزاییە قۆڵبەستێکیان پێیە کە لە سەری نووسراوە “جومهوریە کوردستان” (کۆماری کوردستان). دەوترێت حکومەتی کوردی بە تۆمەتی “خیانەت” حوکمی لەسێدارەدانی بۆ قەرەنی ئاغا، عەلی ئاغا ئیلخانیزادە (ئەمیر ئەسعەد) و سێ سەرکردەی دیکە دەرکردووە. ئەمیر ئەسعەد لە تارانە. دەگوترێ کەسێک بە ناوی مەحموودییان، کوردێکی خەڵکی مەهاباد کە هەمیشە بە بریکاری ڕووسی دادەنرا، لەلایەن دادگای سەربازیی کوردستان لە مەهاباد دادگایی و تیرباران کرا.

٤. سوپای گەل.
سەربازگیری لە تەورێز ناڕەزایەتیەکی زۆری لێ کەوتوەتەوە. ژمارەیەک کەم لەو کەسانەی بانگ دەکرێن بە ئارەزووی خۆیان وەڵام دەدەنەوە و فیداییەکان [sic] گەنجان لە شەقامەکاندا دەستگیر دەکەن. ئاگادارییەک بڵاوکرایەوە کە تیایدا ڕاگەیەندرا کە هەموو ئەو کەسانەی بانگ دەکرێن و پێش ٢٦ی فێڤرییە خۆ ناناسێنن، وەک هەڵاتوو دادگایی دەکرێن و سزا دەدرێن. زۆربەی ئەوانەی تا ئێستا دامەزراون، ڕەوانەی مەراغە دەکرێن، بێ گومان بۆ پێکهێنانی هێزێک لە دژی ئەگەری پێشڕەویی کوردەکان کە بانگەشەی سنوورێک دەکەن کە دەکەوێتە باکووری مەراغەوە کە ئەم شارە و میاندواو بە کۆماری کوردستانەوە دەبەستنەوە. دوو بارهەڵگری پڕ لە سەربازانی سوپای گەل، ئەندامانی پێشووی هێزی ئێران لێرە کە بەم دواییە بەرەو ساین قەڵا نێردراون، پێدەچێت پەیوەندییان بە هێزەکانی ئێرانەوە کردبێت لە باشوور.

٥. کاروباری ڕووسیا.

دەنگۆی کشانەوەی سوپای سوور لەم نیزیکانەدا لە زیادبووندایە، بەڵام تا ئێستا هیچ نیشانەیەکی ڕوون بۆ کشانەوە نییە. بەڵام بە شێوەیەکی تاڕادەیەک متمانەپێکراو ڕاپۆرت دەکرێت کە دەسەڵاتدارانی سەربازی سۆڤیەت هێندێ لە خاوەن مۆڵکەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە ئامادەبن بۆ وەرگرتنەوەی شوێنەکانیان و هەندێک چاککردنەوە بۆ موڵک و ماڵی بەکرێگیراو ئەنجام دەدرێت. بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕووسەکان بۆ ئەم ساتە ڕەتیانکردووەتەوە هێڵە ئاسنینەکە ڕادەستی دیموکراتەکان بکەن، بە بیانووی ئەوەی کە لە حکومەتی فارسەوە دەستیان کەوتووە، دەبێت ڕەوانەی مۆسکۆ بکەن بۆ بڕیاردان لەسەر داوای دیموکراتەکان بۆ وەرگرتنی.

حکومەتی نیشتمانی ئازەربایجان یاسایەکی دەرکرد کە دابەشکردنی زەوییە دەوڵەتییەکان لە نێوان جووتیاران و دەستبەسەرداگرتنی هەموو موڵک و ماڵی ئەو کەسانە کە هەڵاتوون لە ئازەربایجان و بە ئەنجامدانی چالاکیی دوژمنکارانە دژ بە ڕێژیمەکەی ئێرە تاوانبارن.

 

 

سەبارەت kurdazad