تێلێگرامی نوێنەری بریتانیا : هێزەکانی شەیخ مەحموود پەلاماری کوردستانی فارسیان داوە

ئەم تێلێگرامە گرنگییەکی تایبەتی هەیە و دەبێت لەلایەن وەرگری ڕێگەپێدراوەوە بهێڵدرێتەوە و بڵاو نەکرێتەوە.

[شێوە]

دابەشکردنی کابینەی جەنگ.

نهێنی

لە: فارسەوە.

لە کرماشانەوە بۆ [گرووپ لابراوە]
کونسوڵی پادشایی.                          د. کاتژمێر ٩ی پاشنیوەڕۆ ٧ی سێپتامبەری ١٩٤١
ژمارە ٦١.                                         ڕ. ٤:٤٠ی پاشنیوەڕۆ ٧ی سێپتامبەری ١٩٤١
٦ی سێپتامبەری ١٩٤١

دووبارە کراوەی تێلێگرامی بەغدا ژمارە ٢٢،
تێلێگرامی فەرمانگەی دەرەوە ژمارە ٧ [گرووپ لابراوە]

س س س س س

بارودۆخی ناوخۆیی خراپتر بوو بەهۆی لەشکرکێشی لەناکاوی کوردانی عێراق بۆسەر کوردستانی فارس کە گوایە بە فەرمانی شێخ مەحمود بووە. ئەم دەستە داگیرکەرانە کە پێدەچێت ژمارەیان نزیکەی هەزار کەس بێت، چەندین بنکەی سنووری فارسیان گەمارۆداوە و نزیکەی ٨٠ کیلۆمەتر چوونەتە ناو فارسەوە بەرەو سنە.

ژەنەڕاڵ موقەدەم ئاگادارمی کردەوە کە بە ناوی شەیخ مەحموودەوە کە خۆی بە پاشای کوردستان دەناسێنێت، فەرمانی تەسلەمبوون بە پۆستە سەربازییەکانی فارس کراوە.

لە بەر ئەوەی کە دەسەڵاتی سەربازیی فارس، لەم کێشانەی ئێستادا، زۆر بێدەسەڵات ماوە لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکان، دەسەڵاتی سەربازی بەریتانیا ڕێوشوێن دەگرنەبەر بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم داگیرکەرە عێراقییە بە بەهێزکردنی هێزەکانی بریتانیا لە خان…

ئەگەری زۆرە سەربازانی ئینگلیز لە باکووری ڕۆژهەڵاتی عێراق فەرمانیان پێبکرێت کە پێکەوە کاربکەن بۆ لەناوبردنی ئەم بزووتنەوەیە کە پێدەچێت بۆ هاندانی کوردانی فارس بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی شێخ مەحمود بۆ سودوەرگرتن لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئێستای ڕۆژئاوای فارس بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکی خۆسەر [ گروپێکی نادیار] دەستیپێکردبێت.

 

سەبارەت kurdazad