وێنەی نۆێ کراوەی پێشەوا قازی موحەمەد و کۆماری کوردستان

جاری وا ڕەنگەکان دەتوانن یارمەتیدەرمان بن بۆ لە بیر نەکردن، و وە بیرهێنانەوە، بۆ دۆزینەوەو وە سەریەک خستنەوە!

ئەم بیرۆکەیە بەردەوام هانم دەدا هەتاکۆ هەوڵی ژیاندنەوەی وێنە کۆنە مێژووییەکانی کورد بدەم. بۆیە ئەم جارە ئەو ژمارە وێنەیەی پێشەوا قازی موحەمەد و کۆماری کوردستانم ڕەنگ کردوە. دیارە چۆن وێنەکانم لە ئێنترنێت وەر گرتووە چۆنایەتیەکەیان زۆر لە خوارە و کاری زۆری ویستووە هەتاکو بەم شێوەیە بڕێک ڕەنگ بگرن. لەوانەیە لە داهاتوو دا بتوانم کاری زیاتریان لە سەر کەم یان کەسی دیکە هاوکاریم بکا بۆ باشتر کردنیان.

من لێرەدا ئەو وێنانەتان بۆ دادەنم هەتاکو چاوی لێ کەن، کۆپی کەن یان بڵاوی کەنەوە. تەنیا داواشم ئەوەیە وەکو ڕێز لێنانێک بۆ کارەکەی من، ناو و ئادرەسی سەرچاوە لە بیر مەکەن.

سەبارەت kurdazad