ئه‌زموونی دروست كردن یان پشتگری هێزه به‌رهه‌ڵستكار و پارتیزانیه‌كانی دژ به داگیركاری ئاڵمانهكان له ماوه‌ی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیدا بووه سه‌ره‌تایه‌ك تا له ئاستێكی به‌رفراوانتر و ڕێكخراوتردا ڕێكخراوی دیكه دروست بكرێن و بخرێنه خزمه‌تی هێزه سه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕه‌وه.
به پێكهاتنی ناتۆ بیرۆكه‌یه‌ی پێكهێنانی هێزی شاراوه‌ی هاوشان به ناتۆش په‌یدا بوو.
له هه‌ر شوێنێك كه ناتۆ نه‌یده‌توانی ده‌ست تێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆ بكات یان ده‌بوایه بیانوو و زه‌مینه‌ی له بار بۆ ده‌ست وه‌ردان دابین بكرێت ئه‌وا هێزی شاراوه‌ی ناتۆ كاری خۆی ده‌كرد و دەیکات.
ئه‌و هێزانە کە ئەو ئەرکەیان پێ بە ئەنجان دەگەینن بە ستای-بیهایند یان گلادیۆ ده‌ناسرێن.
ستای-یبهایند هه‌ر له پێكهاتنی ناتۆه‌وه له پاڵ هێزه ئاسایی و یاساییه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانه‌وه بوونی هه‌بووه و له لایه‌ن ڕێكخراوی هه‌واڵگری ئه‌مریكا-سیا، و ئێم ئای٦ی بریتانی دامه‌زراوه و نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له بنكه‌ی سه‌ره‌كی ناتۆ له بلژیك.
سی.ئای.ئه‌ی و ئێم.ئای٦، ئه‌ركی هه‌ڵبژرادن، جێ به جێ كردن، په‌روه‌رده‌كردن و جێگیركردنی ئه‌و هێزانه‌یان له ئه‌ستۆیه. هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره چه‌ك و پێویستیه‌ك ده‌نرێته به‌ر ده‌ستی گه‌ریلاكانی ستای-بیهایند.
بە پێ بیره‌وه‌ریه‌كانی ژێنێراڵ ژێراردۆ سێراڤالی ئیتالی كه له نێوان ساڵانی ١٩٧١ تا ١٩٧٤ دا سه‌رۆكایه‌تی گلادیۆی ئیتالی له ئه‌ستۆ بووه، نۆێنه‌رایه‌تی هێزه شاراوه‌كان هه‌موو ساڵێك به به‌شداری نۆێنه‌ری سی.ئای.ئه‌ی له پێته‌ختێكی ئۆرووپی كۆ ده‌بنه‌وه.
له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد دا ئه‌ركی گلادیۆ بریتی بوو له پێش‌گرتن له بڵاۆبوونهوه و ته‌شه‌نه‌ی بیری كۆمۆنیستی له وڵاتانی ڕۆژئاوای ئۆرووپا و ئاماده‌یی له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره داگیركاریه‌كی یه‌كیتی سوڤیه‌ت دا. له دوای شه‌ری سارده‌وه گلادیۆ بۆ پێش‌گرتن یان له نیۆ بردنی ئه‌و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتانه به كار ده‌هێندرێت كه دژ به قازانجه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیان.
له ساڵی ١٩٦١ دا ستای بیهایندی فه‌ره‌نسی كووده‌تایه‌كی نیزامی دژ به حكوومه‌ته‌كه‌ی ژێنێڕاڵ دووگۆل جێبه جێ كرد كه سه‌ری نه‌گرت. له ساڵی ١٩٦٧ دا، له یۆنان، حكوومه‌تی پاپاندریۆ ده‌ڕووخێنێ و شۆرایه‌كی نیزامی داده‌مه‌زرێنێ. له توركیه، له ساڵه‌كانی ١٩٦٠، ١٩٧١ و ١٩٨٠ دا كووده‌تای نیزامی به‌ڕێوه ده‌به‌ن كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
ئه‌نجامی چالاكی بۆ به لاڕێ دا بردن
یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی گلادیۆ ئه‌نجامی كردار یان ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستیه بە جۆرێک کە بتوانرێت بخرێتە ئەستۆی ڕێكخراو یان حكوومه‌ته دژه قازانجه‌كان. پێشتر ئه‌و كارانه بۆ به تیرۆریست ناسینی گرووپه كۆمۆنیستیه‌كان ئه‌نجام ده‌دران.
كاره تیرۆریستیه‌كان له دوو وڵاتی ئیتالیا و توركیه‌دا زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون. له توركیه، گلادیۆ تا ئێستاش هه‌ر ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت بۆ كۆنترۆڵی ده‌سه‌لاته‌ی ئه‌و وڵاته له قازانجی ئه‌مریكا دا.
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ وڵاتانی بێ لایه‌ن
له وڵاتانی فه‌نلاند، ئۆتریش، سوید و سویس كه به وڵاتانی بێ لایه‌نی ده‌روه‌ی ناتۆ ده‌ناسرێن هێزه شاراوه‌كانی سه‌ر به ناتۆ بوونیان هه‌یه و چالاكی ده‌نوێنن.
له ساڵی ١٩٩٠ دا بابه‌تی ستای-بیهایند بوو به بابه‌تێكی به‌ر باسی وڵاتانی ئورووپی كاتێك بابه‌ته‌كه له په‌رله‌مانی زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا كه‌وته به‌ر باس و داوای ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد. تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی ڕوون بۆ پرسیار و لێكۆڵینه‌وه‌كان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
له ساڵی ٢٠٠٧ دا لهڵێكۆڵینهوه زانستیانهكهی مێژووناسی سویسی، دانیه‌ل گاسنێر لە ژێر ناوی ”هێزی شاراوه‌ی ناتۆ،تۆڕی ستای-بیهایند، گلادیۆ و تێرۆریزم له ڕۆژئاوای ئۆروووپا دا” بڵاۆكرایهوە کە پێویستیه‌كانی سه‌ر له نۆێ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی سه‌رده‌می دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی و سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردی سه‌لماند.
کۆکردنەوە و وەرگێڕان: ئازاد سەڵواتی
ليرەوە دەتوانن کتيبەکەی دانیەل گاسنێر بە زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی دابەزێنن.